رەئیسی بەر لە شەش مانگ لەلیستی جێگرەوەکانی خامنەیی دوورخرایەوە

جیهان

21/05/2024‌ 1151 جار خوێندراوه‌ته‌وه



ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێكدا ڕایگەیاند كە شەش مانگ لەمەوبەر ئەنجوومەنی شارەزایانی ڕێبەرایەتی ئێران ناوی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆك كۆماری كۆماری ئیسلامی لە لیستی كاندیدە گریمانەکراوەكانی جێنشینی عەلی خامنەیی ڕێبەری كۆماری ئیسلامیی لابردووە.

 ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوە ڕاپۆرتێکی بەناونیشانی “مەرگی ڕەئیسی دەتوانێت كێبڕكێ بۆ جێگرتنەوەی خامنەیی زیاد بكات” بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: “ئەنجومەنی شارەزایان بەهۆی دابەزینی ناوبانگی ئیبراهیم ڕەئیسی لە خراپ بەڕێوەبردنی وڵات و دۆخی خراپی ئابووری كە لە ئەنجامی سزاكانی ئەمەریكاوە هاتوونەتە ئاراوە، نزیكەی شەش مانگ لەمەوبەر بڕیاردرا بە لابردنی لە لیستی جێنشینە گریمانەكراوەكانی عەلی خامنەیی".

سەرچاوەکان دەڵێن، پیاوانی ئایینی كاریگەر كە پشتیوانی ئیبراهیم ڕەئیسی دەكەن، فشارێكی توندیان كردووە بۆ ئەوەی بیگەڕێننەوە بۆ ئەم لیستە.

ئاژانسەکە پێشبینی کردووە بە گیانلەدەستدانی ڕەئیسی کێبڕکێی جێگرتنەوەی خامنەیی توندتر بێت.

بەپەلە