بڵێسە جەبار فەرمان بۆ شارپرێس: دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم نا دەستورییە

کوردستان

21/05/2024‌ 1874 جار خوێندراوه‌ته‌وه



بڵێسە جەبار فەرمان ڕایگەیاند، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان نادەستوورییە.

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ شارپرێس دەڵێت، پارتی هۆکاری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بووە لەوادەی خۆی، زۆرینەی حیزبەکان نەک تەنها یەکێتی لەگەڵ ئەوەبوون لە وادەی خۆیدا بکرێت.

دەشڵێت، لەهەرێمی کوردستان لەڕابردوشدا هەڵبژاردنەکانی دیکەش لە وادەی خۆیاندا بەڕێوەنەچوون، بەڵام بەکۆدەنگی دواخراون.

بڵێسە جەبار فەرمان ئاماژەی بەوەشکرد، لەپێشوودا ئێمە بۆ هەڵبژاردن ئامادەبووین، بەڵام داوای هەمواری یاسای هەڵبژاردن و چاککردنی هەڵەکانیمان کردووە.

ڕونیشیکردەوە هەوڵی چارەسەری کێشەکان و بەرقەراربوونی دیموکراسی دراوە و پەنا بۆ دادگای فیدڕاڵیش براوە،  بەڵام هەمووشی بە تەنها بە یەکێتی ناکرێت.

بەپەلە