عێراق گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییە ئێرانییەکانی قەدەغە کرد

جیهان

56 خولەک پێش ئێستا‌ 244 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای ئەوەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر هێڵی ئاسمانی ئێراندا سەپاند، عێراق وەک یەکەم وڵاتی ناوچەکە پابەندیی خۆی بەو بڕیارە راگەیاند و گەشتی کۆمپانیا فڕۆکەوانییە ئێرانییەکانی بۆ عێراق قەدەغەکرد.


دوو سەرچاوەی حکومی بە ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس"یان راگەیاند،" بەهۆی سزاکانی ئەمریکاوە، حکومەتی عێراق بڕیاریداوە لەچەند کاتژمێری داهاتودا گەشتە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکانی ئێران بۆ عێراق قەدەغە بکات ".

ئەوەشیخستەڕوو، هەر وڵاتێک پابەندی بڕیارەکەی ئەمریکا نەبێت و گەشتی کۆمپانیا ئێرانییەکان قەدەغە نەکات، واشنتۆن هەمان سزای بەسەردا دەسەپێنێت.