شارپرێس:
لەمیانی بەشدارییکردنی لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزای تورکیا
لە سلێمانی، کۆنسولی تورکیا لە هەولێر
رایگەیاند،" لەگەڵ سلێمانی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە ھیچ
قۆناغێکدا نەپچڕاوە ".
ئەرمان تۆپچو، کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە ھەولێر لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا
ئاماژەی بەوەکرد،" تەنانەت لەو سەردەمانەش کە پەیوەندییەکانمان ھەوراز و
نشێویان بەخۆیەوە دیوە، ئێمە لەگەڵ سلێمانی پەیوەندییەکانمان لە ھیچ
قۆناغێکدا نەپچڕاوە، ئەمەش دەرخەری نییەتی باشی تورکیایە".
لە وەڵامی
پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا ئەم گۆڕانکارییانە و کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزا،
دەرگایەکە بۆ ئاساییکردنەوەی تەواوەتی پەیوەندییەکان، کۆنسوڵی گشتی تورکیا لە
ھەولێر وتی: "لە کاری دیپلۆماسیدا، ھەر سەردانێک دەرفەتێکی نوێیە، لە ھەر
سەردانێکدا بابەت و پرسە جیاوازەکان دەخرێنە سەر مێزی گفتوگۆ، دیپلۆماسی بۆ ئەوەیە
کە گفتوگۆ لەسەر داھاتوو بکرێت ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
ئێمە لێرەین (سلێمانی) بۆ ئەوەی باس لە داھاتوو و دەرفەتەکانی پێشخستنی
پەیوەندییەکان بکەین، نەک ڕابردوو، ھیوادارم ئەم ھەنگاوانە ببنە سەرەتایەک بۆ
قۆناغێکی زۆر باشتر لە پەیوەندییەکانی نێوانماندا".
