ئێران ڕادار لە گەرووی بابولمەندەب جێگیردەكات

جیهان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 296 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

ئاژانسی فرانس پرێس، ڕۆژی شەممە لە زاری دوو سەرچاوەی سەربازیی حوسییەكانەوە بڵاویكردەوە، شارەزایانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ لێكۆڵینەوە لە دانانی سیستەمی ڕادار و سەرپەرشتیكردنی دروستكردنی تونێل لە چیاكانی ناوچە كەناراوییەكان سەردانی گەرووی بابولمەندەبیان كردووە.

ئەو سەرچاوانە بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاندووە، ئەو شارەزایە ئێرانییانە كە لەگەڵ حوسییەكان كاردەكەن، سەردانی گەرووی بابولمەندەب، بەندەر و فڕۆكەخانەی مۆخا و كەمپی جەبەلئەلناریان لە ڕۆژهەڵاتی مۆخا كردووە.

ئاماژەیان بەوەشكرد، ئەو پسپۆڕانە سەرپەرشتی دروستكردنی تونێلیان كردووە لەو شاخانەی كە ڕوویان لە مۆخا و بابولمەندەب كردووە و باسیان لە دانانی سیستەمی ڕادار لە نزیك مۆخا و لەسەر دوورگەی زوقار لە باشوری دەریای سوور كردووە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوە كردووە كە ئەو شارەزایانە لە حودەیدەوە هاتوون و لە نێوان ڕۆژانی پێنجشەممە و هەینی سەردانی ناوچەكەیان كردووە