ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی راوکردنی باڵندەو ئاژەڵی کێوی هاتەدەنگ

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 300 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان لەوەڵامی نوسراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی هەرێم مەرجەکانی راوکردنی باڵندە و ئاژەڵی کێوی ئاشکرادەکات.

ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەنوسراوێکی فەرمیدا دەڵێت، رای فەتوا لە کوردستان لەبارەی راوکردنی باڵندە و ئاژەڵی کێوی بەمشێوەیەی لای خوارەوەیە:

1- راوکردن لەچوارچێوەی شەریعەتی ئیسلامدا بە مەرج و دارشتەی خۆی کارێکی دروستە و رێگەپیدراوە.

2- دەبێت راوچی پێویستی بە کوشتنی ئەو باڵندە یان ئاژەڵە هەبێت و تەنها بح هەوەس و خۆشی و ئارەزوبازی ئەم کارە نەکات.

4- ئەو ئاژەڵە دڕندانەی زیان بە بە مرۆڤ و کێڵە و رەز و باخی مرۆڤ دەگەیەنن، وەک (بەراز، گورگ، دوپشک و مار ... هتد) رێگەپێدراوە لەشەریعەتدا لەناوببرێن، چونکە پارێزگاری لە گیانی مرۆڤ و بەرژەوەندییەکانی لە دوای ئایین لە پلەی یەکەم دێت لە شەریعەتدا.

5- ئەم ژینگە جوانەی پەروەردگار لەم کوردستانە ئازیزەدا پێی بەخشیوین پێویستە هەموو کەسێک پارێزگاری لێ بکات، بەتایبەت بەرپرس و دەسەڵاتداران.