سێنتكۆم: لەدوو مانگدا یەك ملیار بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمزەوە هەناردەكراوە

جیهان

3 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 150 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا (CENTCOM)، ڕایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا هاوكاریان كردووە لە دەرچوونی زیاتر لە یەك ملیار بەرمیل نەوتی خاو لە ناوچەی كەنداو لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە، لە هەمان كاتدا هاوكاری زیاتر لە دوو هەزار كەشتی بازرگانیان كردووە لە تێپەڕاندنی گەرووەكە. 

براد كوپەر لەلێدوانێكدا دەڵێت، ئێران نەیتوانیوە هیچ بڕە نەوتێك هەناردە بكات بەهۆی ئەوەی كە گەمارۆی توندی ئەمریكای لەسەر بووە.

كوپەر ڕاشیگەیاندووە، هێڵەكانی سەرەكی كەشتیوانی لە گەرووی هورمز ئێستا لە مین پاك كراونەتەوە.