بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە پرۆژەیاسای بودجەدا جێگیر كرا

عیراق

1 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 183 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

 عودەی عەواد سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق بڕگەیەكی لە ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی داناوە بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی سەرجەم كرێكاران و فەرمانبەرانی گرێبەست و كرێی ڕۆژانە.

عەواد بە ئاژانسی شەفەق نیوزی ڕاگەیاند، "وەزیری دارایی لیژنەكەی ئاگاداركردەوە لە زیادكردنی بڕگەیەك بۆ پرۆژە یاسای بودجەی گشتی بۆ دامەزراندنی هەمیشەیی سەرجەم كرێكارانی گرێبەست و كرێی ڕۆژانە لە سەرجەم وەزارەت و دەستەكان".

ئاماژەی بەوەشكرد، "بڕیارە تا مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو پرۆژە یاسای بودجە بگاتە پەرلەمان، بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەكی دیاریكراو نییە بۆ ناردنی پرۆژەكە بۆ پەرلەمان".

لای خۆیەوە ئیخلاس دلێمی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، "دامەزراندنی هەمیشەیی كرێكارانی گرێبەست و كرێی ڕۆژانە سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست و كرێی ڕۆژانە لە دەستە و وەزارەتەكان دەگرێتەوە".
 
 ڕونیشیكردەوە كە "ئەو ڕێوشوێنە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە".