ترەمپ: شتێكی گەورە سەبارەت بە ئێران ڕوودەدات

جیهان

60 خولەک پێش ئێستا‌ 306 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕۆژی یەكشەممە ڕایگەیاند، "شتێكی گەورە" ڕەنگە زۆر بە زوویی سەبارەت بە ئێران ڕووبدات.

ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئاگادارەكان لە ڕاپۆرتێكدا بڵاویكردەوە، كە سەرۆكی ئەمریكا لە دانوستانە داخراوەكانیدا لەگەڵ ڕاوێژكارەكانی دان بەوەدا دەنێت كە بڕیارەكانی سەبارەت بە شەڕ لەگەڵ ئێران ئاسانكاری بۆ دۆخی سیاسیی سەختی پارتی كۆماریی لە هەڵبژاردنەكان كردووە. 

ڕۆژنامەكە لە زاری ئەو سەرچاوانەوە بڵاویكردەوە كە ترەمپ دركی بەوە كردووە بڕیارەكانی ئاسانكارییان لەو ژینگە سیاسییە نالەبارەدا كردووە كە پارتەكەی ڕووبەڕووی بووەتەوە، ئەمەش وایكردووە سەرۆك زیاتر تامەزرۆی یارمەتیدانی كۆمارییەكان بێت بۆ كەمكردنەوەی زیانە چاوەڕوانكراوەكان.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشكردووە، لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ترەمپ زیاتر ئاگاداری مەترسی بارودۆخی سیاسی بووە و زۆر بە وردی گرنگی بەئەنجامە بێهیواكانی ڕاپرسییەكان دەدات.