بافڵ تاڵەبانی و کونسوڵی تورکیا لەهەرێمی کوردستان کۆبونەوە

کوردستان

4 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 350 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

بافڵ تاڵەبانی پشتگیریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەربڕی و رایگەیاند، یەکێتی هەموو توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ هێنانەدی سەقامگیری و چارەسەرکردنی بنەڕەتیی کێشەکان بە شێوازێکی ئاشتییانە.


بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدەباشان پێشوازیکرد لە ئێرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

نوسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ تاڵەبانی بڵاویکردەوە، لە کۆبونەوەیەکدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکان و دۆخی گشتیی ناوچەکە کرا و جەخت لە پەرەپێدانی هەنگاوەکان بەرەو لێکتێگەیشتن لەسەر پرسە هاوبەشەکان کرایەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی وەبەرهێنان و بازرگانیدا کرا و بافڵ تاڵەبانی پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ کردنەوەی سەنتەری پێدانی ڤیزەی تورکیا لە سلێمانی و بە دەرفەتێکی گرنگی ناوبرد بۆ پتەوکردنی هاریکارییە دووقۆڵییەکان.