شارپرێس:
سكۆت بیسنت وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند، سەرجەم هێڵە ئاسمانییەكانی ئێران لە 23ی ئەیلول بەدواوە گەشتەكانیان لە سەرانسەری جیهاندا ڕادەگرن.
وەزیری گەنجینەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، لە23ی ئەیلولەوە دەبێت تەواوی گەشتەكانی هێڵە ئاسمانییەكانی ئێران لەسەرانسەری جیهاندا ڕابگیرێت و هیچ فڕۆكەخانەیەك لە هیچ وڵاتێك ڕێگاپێندراو مۆڵەتی نیشتنەوە بە فڕۆكەی هێڵە ئێرانییەكان بدات، یان سووتەمەنی و خزمەتگوزارییان بۆ دابینبكات.
ئەوە لەكاتێكدایە لە ڕۆژی 17ی ئەیلولەوە هێڵی ئاسمانی ماهان ئێری ئێران گەشتەكانی بۆ عومان و لە 21ی ئەیلولیشەوە گەشتەكانی بۆ توركیا ڕاگرت ئەوەش لەسەر داوای ئەو دوو وڵاتە لەچوارچێوەی پابەند بوون بەسزاكانی سەر ئێرانەوە.