100 بیرمەندو کەسایەتیی جولەکە هۆشداریی لەداهاتوی ئیسرائیل دەدەن

ڕاپۆرت

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 330 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
100 کەسایەتیی لە بیرمەندان، توێژەران و بەرپرسانی پێشوو هۆشدارییان دا لەوەی ئیسرائیل لە بەردەم دوو بژارەی یەکلاکەرەوەدایە یان دەبێتە «زلهێزێکی سەرکەوتوو یان هەرەس دەهێنێت». بەپێی خەمڵاندنی ئەوان، ئیسرائیل توانای هەیە ببێتە زلهێز، بەڵام ناغەکەی ژەنگی گرتووە.

 
ئەم ڕێنماییانە لە توێژینەوەیەکی قووڵی دامەزراوەیەکی ناحکوومیدا هاتبوون کە کار لەسەر داڕشتنی ستراتیژی دەرەوە و ئاسایش دەکات. ڕۆژنامەی «مەعاریڤ» ئاماژەی بەوە کردووە کە توێژینەوەکە تیشکی خستۆتە سەر مەترسییەکی بوونگەرایی ناوخۆیی جیاواز لە مەترسییە ئاسایشییەکان.

ئەڤنێر گۆلۆب، جێگری سەرۆکی دامەزراوەی عەقڵی ئیسرائیل (Mind Israel) ڕایگەیاندووە: ئەگەر چارەسەری ئەم بناغەیە نەکەین، نە تەنها دەرفەتی زلهێزبوون لەدەست دەدەین، بەڵکو تەواوی باڵەخانەکەش هەرەس دەهێنێت.

100 شارەزا بەشدارییان لە توێژینەوەکەدا کردووە و 6 پرسی سەرەکییان دەستنیشان کردووە کە پێویستیان بە بڕیاری بەپەلەیە. عامۆس یادلین، سەرۆکی دامەزراوەکە و لیوای یەدەگ ئاماژەی بەوە داوە کە بڕیارە ئەم پرسانە پێش هەڵبژاردنەکان لەڕێی پرسیارەوە ئاراستەی سەرکردەی پارتەکان بكرێن.

پرسەکان بریتیین لە: پێگەی هەرێمی، کوالێتی سەرمایەی مرۆیی، پەیوەندیی ئابووریی و ئاسایش، حوکمرانیی و بەرگریی نیشتمانی، گۆڕانکارییە دیمۆگرافییەکان، و پەیوەندییەکان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان.

گۆلۆب ڕوونی کردۆتەوە کە شارستێنییەکان لە دەرەوە تووشی داڕمان نابن، بەڵکو بەهۆی ڕەوتە ناوخۆییەکانەوە تێکدەچن. هۆکارەکانی داڕمانی شارستێنی بریتیین لە: تێکچوونی یەکڕیزیی کۆمەڵایەتی، کەمبوونەوەی متمانە بە دامەزراوەکانی دەوڵەت، پێشدانی دەستکەوتی سیاسیی کورتخایەن بەسەر دەستکەوتی نیشتمانیی درێژخایەندا، و چەق بەستوویی فکری.

توێژینەوەکە ئاماژەی بە دوو دیدگا کردووە: یەکەم پێیوایە ئیسرائیل لە قەیرانەکانی وەک کۆرۆنا و 7ی تشرینی یەکەم ڕزگاری بووە و ئابووریی و تەکنەلۆجیاکەی بەهێزە؛ دووەمیش پێیوایە پرۆسەی هەرەسهێنان بەهۆی قەیرانی ناسنامە و لەدەستدانی حوکمرانی دەستی پێکردووە. گۆلۆب دەڵێت هەردوو دیدگا ڕاستن، لەبەر ئەوە پێویستە دەستبەجێ لە 100 ڕۆژی یەکەمدا کار لەسەر چاککردنی بناغە ژەنگاوییەکان بکرێت.

ئەوەش هاتووە: ئێران بەردەوامە لە پلاندانان بۆ دروستکردنی ئەڵقەی ئاگر لە دەوروبەری ئیسرائیل، و تورکیاش خۆی وەک زلهێزێکی هەرێمیی دژە ئیسرائیل جێگیر دەکات. وڵاتان توانای تەکنەلۆجی بنیات دەنێن و لە جیهانیشدا بە هەموو ڕێگەیەک بەدوای بدیلدا دەگەڕێن بۆ ئیسرائیل. ئێمە پابەندین بەوەی ئێستا پرۆسەکە دەست پێبکەین و سیاسەتی نەریتیی "پەرژینی ئاسنین" پەرە پێبدەین.

لەکۆتاییدا ئەو 100 کەسایەتییە بانگەوازیان کردووە بۆ وەستان لە پشتبەستنی تەنها بە هاوڕێ باشەکەیان، ویلایەتە یەکگرتووەکان؛ بەوپێیەی ڕاهاتبوون لەسەر ئەوەی وابیر بکەنەوە کە ناوچەکە بڕگەیەکی دوژمنکارانەیە و ڕێگەی بەرەنگاربوونەوەی ئەوەیە پەرژین درووست بکەن، بەڵام ئیمڕۆ، لەگەڵ پەرژینەکاندا پێویستیان بە پردەکانیش هەیە.