حكومەتی هەرێم هۆشداری دەداتە بەغدا لەئەگەری ڕوبەڕوبوونەوەی پێشمەرگە

کوردستان

52 خولەک پێش ئێستا‌ 266 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
سەرچاوەیەكی عێراقی ئەمڕۆ سێشەممە بەكەناڵی سكای نیوز عەرەبی ڕاگەیاند، حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری داوەتە بەغدا لە بڵاوەپێكردنی هێزە ئەمنییەكان و ئەگەری ڕوبەڕوبوونەوەی پێشمەرگە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەی خستەڕوو، حكومەتی هەرێمی كوردستان هۆشداری داوەتە بەغدا لە ئەگەری ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ پێشمەرگە و بڵاوەپێكردنی هێزە ئەمنییەكان.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، لە ئێستادا هەوڵەكانی نێوەندگیری لە ئارادایە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكانی نێوان بەغدا و حكومەتی هەرێم.

لە ڕاگەیەندراوێكی هاوبەشدا پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی  كوردستان جەخت لەوە دەكەنەوە كە هەر پێشێلكارییەك بۆ سەر مافەكانی هەرێم "هێڵی سورە".