شارپرێس:
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لهپهیامێكدا كه بهزمانى ئینگلیزى بۆ میدیاكان قسهیكرد، داوا لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات ڕۆڵی گەرەنتیکار ببینێت بۆ چەسپاندنی ڕێزگرتن لەدەستوری عێراقو پاراستنی مافەکانی گەلی کورد لەچوارچێوەی عێراقێکی فیدراڵدا.
لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەپەراوێزی بەڕێوەچونی (لوتکەی جیهانیی لاوان ـ کوردستان 2026)، مەسرور بارزانی پەیامێکی ڕونی ئاراستەی وڵاتانو ناوەندە نێودەوڵەتییەکان کردو ڕایگەیاند، "هیوادارم کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ببێتە زامنو گەرەنتیی ڕێزگرتن لەدەستور".
سەرۆکی حکومەتی هەرێم جەختی لەبنەمای سیستمی حوکمڕانی لەعێراقدا کردەوەو ئاماژەی بەوەدا، فیدراڵی سیستمێکە کە هەموان پەسەندیانکردوە، وتیشی، "چاوەڕواندەکەین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوان بێت لەپاراستنی مافەکانی گەلی کورد لەناو عێراقێکی فیدراڵدا".
ئەم پەیامەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم هاوکاتە لەگەڵ هەڵوێستە توندەکانی ئەمڕۆی هەولێر بەرامبەر زنجیرە بڕیارەکانی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بەدەروازە سنورییەکانو کێڵگە نەوتییەکان، کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهەنگاوی تاکلایەنەو پێچەوانەی دەستور ناویان دەبات.
