شارپرێس:
ئەمڕۆ دووشەممە، شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سوریا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ئیمارات (WAM)، هەردوو سەركردە پەیوەندیی و لایەنە جۆراوجۆرەكانی هاوكاری نێوانیان بە تایبەتی لە بوارەكانی گەشەپێدان و ئابوری، بە مەبەستی خزمەتكردنی بەرژەوەندییە هاوبەشەكان و هێنانەدی خۆشگوزەرانی بۆ گەلەكانیان تاوتوێ كردووە.
هەروەها بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد لەسەر كۆمەڵێك بابەتی جێی بایەخی هاوبەش، دیارترینیان پێشهاتەكانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەو هەوڵانەی كە بۆ چارەسەركردنیان دەدرێن.
شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان و ئەحمەد شەرع پابەندی هاوبەشی خۆیان بۆ بەردەوامبوون لە پێشخستنی هاوكارییەكانی ئیمارات و سوریا بە شێوەیەك كە پاڵپشتی لە گەشەپێدانی هەردوو وڵات و خواستەكانیان بۆ پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتر بكات، دووپاتكردەوە.