نزار ئامێدی: لەگەڵ جیاكردنەوەی پشكی بودجەی سلێمانی و دابەشكردنی هەرێمی كوردستان نیم

کوردستان

23 خولەک پێش ئێستا‌ 3091 جار خوێندراوه‌ته‌وه


سەرۆک کۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی زەیدی دوا دەرفەتە بۆ رزگاركردنی سیتسمی سیاسی عێراق لە هەرەسهێنان، دەشڵێت:  لەگەڵ جیاكردنەوەی پشكی بودجەی سلێمانی و دابەشكردنی هەرێمی كوردستان نیم.

نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاندووە،  ناكۆییەكانی سیاسییەكانی نێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان پەنجا ساڵە بوونیان هەیە، هیچ چارەسەرێكیش نییە جگە لە گفتوگۆ، پرسی پێكهێنانی حكومەتی هەرێمیش یەكەم جارە بەوشێوەیە دوادەكەوێت بۆ ماوەی زیاتر دووساڵ، لە هەموو حكومەتەكانی پێشووشدا تەناتەت لەسەردەمی سەدامیش ناكۆكی هەبووە، بەڵام بە دیالۆگ چارەسەر كراوە.

نزار ئامێدی وتیشی، من داوا لە هەردوو حزب دەكەم گفتوگۆ بكەن، نە پارتی دەتوانێت حكومەتێك دروست بكات كارەكان بەڕێوەبەرێت نە یەكێتیش، بۆیە پێویستە لێكتێگەیشتن بكەن.

راشیگەیاند، بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لەڕێی كەناڵی تایبەتەوە هەوڵی زۆردەدات، هەرچەندە رایاناگەیەنێت بەڵام ئەوەی بەلایەوە گرنگە ئەنجامی هەبێت، جەختیشكرد لەوەی، ئەو لەگەڵ جیاكردنەوەی سلێمانی لە بودجەو و دابەشكردنی هەرێم نییە و لەگەڵ ئەوەیە هەموو هاوڵاتییەكەی عێراقی و  فەرمانبەران لە زاخۆوە بۆ بەسرە شایستەكانی خۆیان وەربگرن. 

نزار ئامێدی ئاماژەی بەوەشكرد، ئەوەی فەرماندەی هێزە چەكدارەكان پێی هەڵدەستێت، لە ئەنجامی پشتیوانی هێزە سیاسیەكانی ئیدارەی دەوڵەتە بە هەموو لایەنەكانییەوە، داواش لە هەموو لایەنەكان دەكەم پشتیوانی بكەن، ئەم حكومەتە عێراقێكی نوێ بەرهەم دەهێنێت، ئەمە دوا دەرفەتە بۆ رزگاركردنی سیستمی سیاسی عێراق، ئەگەر جارێكی تر لە پرسی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت و پرسە ئابورییەكان و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی شكست بهێنین، ئەوا سیستمی سیاسی هەرس دەهێنێت. 

بەپەلە