شارپرێس:
هێزێکی سوپای عێراق بەپاڵپشتیی ئۆتۆمبێلی سەربازیی زرێپۆش (هەمەر)، ڕێگهی گوندی دوبزنانی لەسنوری ناحیەی شوان لەباکوری ڕۆژهەڵاتی کەرکوک داخستو بەتەواوی ڕێگریی لەدەرچونو تێپەڕبونی بارهەڵگرەکان دەکات.
ئەم هەنگاوە سەربازییە بەمەبەستی داخستنی ئەو ڕێگه لاوەکییانە دێت کە بارهەڵگرەکان وەک ڕێڕەوی بەدیل بەکاریاندەهێنا بۆ خۆدزینەوەو تێپەڕاندنی (بازگەی سەرەکیی شوان) کە بەدەروازەیەکی هەستیاری پشکنینی ئەمنیو گومرگی لەنێوان پارێزگای کەرکوکو هەرێمی کوردستان دادەنرێت.
سهرچاوهكان ئاماژه بهوهدهكهن، داخستنی ئەم ڕێگهیە لەچوارچێوەی هەڵمەتێکی ئەمنیی توندو چڕدایە بۆ کۆنترۆڵکردنی جوڵەی گواستنەوە، بنبڕکردنی قاچاخچێتیو ناچارکردنی سەرجەم بارهەڵگرەکان تاوەکو تەنها بەڕێڕەوە فەرمییەکانی پشکنیندا تێپەڕن.