زه‌یدیى بڕیارێك له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان

11 خولەک پێش ئێستا‌ 2642 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

حکومەتی عێراق دڵنیایی تەواو دەداتە موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان‌و جەختدەکاتەوە، بەڕێنماییەکی پابەندکەری عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیران، دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەرەنتیکراوەو بەهیچ شێوەیەک تێکەڵ بەگفتوگۆو پرسەکانی دیکە ناکرێت.


حەیدەر عەبودی وتەبێژی فەرمیی حکومەتی عێراق لەلێدوانێکدا ڕایگەیاند، دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان‌و گەرەنتیکردنی دەستنەبردن بۆی، ڕێنماییەکی ڕاستەوخۆو پابەندکەری سەرۆک وەزیران فالح زەیدییە.

عەبودی ڕونیکردەوە، دۆسیەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەتەواوی لەسەرجەم دۆسیە هاوبەشەکانی دیکەی نێوان هەولێرو بەغدا جیاکراوەتەوەو جەختیکردەوە، ناکرێت موچە بەهیچ گفتوگۆیەکی پەیوەست بەپرسەکانی دیکەوە ببەسترێتەوە.

لەتەوەرێکی دیکەی لێدوانەکەیدا، وتەبێژی حکومەتی عێراق جه‌ختیكرده‌وه‌، حکومەت بەردەوامە لەجێبەجێکردنی دیدگاو بەرنامەکەی بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی دەوڵەت، چەسپاندنی یاسا، بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی‌و ڕوبەڕوبونەوەی هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆسەر سامانە نیشتمانییەکان لەسەرتاسەری عێراقدا.

بەپەلە