شارپرێس:
سەرچاوەیەکی حکومی ڕۆژی یەکشەممە ئاشکرای کرد کە بڕیارە عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق سبەی دووشەممە سەردانێکی فەرمی بۆ قاهیرەی پایتەختی میسر بکات.
سەردانەکە تیشک دەخاتە سەر پرسە سیاسی و ئەمنی و ئابورییەکان، بە پلەی یەکەم هاوکاری لە کەرتەکانی نەوت و وزە و چەکدا.
ئەو سەرچاوەیە ڕايگەیاندووە، "زەیدی لەگەڵ بەرپرسانی میسر کۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک پرسی گرنگ کە بەرژەوەندیی هەردوولایەنی بەغدا و قاهیرەن".
ئەو سەرچاوەیە ڕونیشی کردەوە کە "گفتوگۆکان بریتی دەبن لە پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسییەکان و هەماهەنگی ئەمنی و فراوانکردنی هاریکاری ئابوری و وەبەرهێنان، هەروەها چارەسەرکردنی كێشەكانی کەرتەکانی نەوت و وزە".