شارپرێس:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، واشنتۆن
پشتیوانی لە هەرێمی کوردستان دەکات وەک قەوارەیەکی بەهێز و یەکگرتوو، دەشڵێت،"
هەرێمی کوردستان بنەمایەکی سەرەکی پەیوەندییەکانمان لەعێراق ".
تۆماس پیگۆت، وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد،" واشنتۆن
بەشێوەیەکی سەرەکی لەپەیوەندییەکانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لەعێراق دەڕوانێت و
پاڵپشتی لەو هەرێمە دەکەین وەک قەوارەیەکی بەهێز و یەکگرتوو ".
ئەوەشیخستەڕوو،"
لەهەمان کاتدا پاڵپشتی حکومەتی عێراق دەکەین لەهەوڵەکانی بۆ گەڕانەوەی سەروەری وڵات،
بەتایبەت لەپرسی چەککردنی گروپە چەکدارەکان ".
وتەبێژی وەزارەتی
دەرەوەی ئەمریکا باسی لەوەشکرد، وڵاتەکەی پاڵپشتی لەتێڕوانینی عەلی زەیدیی سەرۆک وەزیرانی
عێراق دەکات بۆ بنیاتنانی عێراقێکی سەقامگیر و پێشکەوتوو، بەجۆرێک کە خزمەتی هەموو
هاوڵاتییانی بکرێت.