ئاگرێک لەبازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوەو شارپرێس هۆکارەکەی ئاشکرادەکات

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 476 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

کەمێک لەمەوبەر ئاکرێک لەناو شیرینی خانەیەکی بازاڕی قەیسەری هەولێر کەوتەوەو دوای ماوەیەکی کەم ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا.


پەیامنێری شارپرێس لەهەولێر رایگەیاند، ئاگرەکە لەناو بازاڕی قەیسەری نەبوە، بەڵکو کۆگایەکی شیرینی خانەیەک ئاگریگرت و پێش ئەوەی کۆگاکە بە تەواوی بسوتێت، ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرا و هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.

ئەوەشیخستەڕوو، ئاگرەکە گەورە نەبوەو چەند تیمێکی بەرگری شارستانی چونە کۆگاکە و بەزویی کۆنتڕۆڵکرا.