شای ئوردن: فراوانخوازییەكانی ئیسرائیل مەترسیی ناوچەیی دروستكردووە

جیهان

54 خولەک پێش ئێستا‌ 137 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

شا عەبدوڵڵای دووەم شای ئوردن لە وتارێكدا لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕایگەیاند، هیچ كەسێك لەم كۆبوونەوە گشتییەدا نابێت باوەڕ بەوە بكات كە خواستەكانی ئیسرائیل لە فەلەستین دەوەستێت.

شا عەبدوڵڵا وتی "كاتێك باس لە ئیسرائیل دەكرێت، بڕیارنامەكان تەنیا مەرەكەبی سەر كاغەزن و ئەنجامەكەی دەوڵەتێكی بێ سنوورە".

دەشڵێت "ئایا كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕێگە بە ئیسرائیل دەدات بەردەوام بێت لە ڕێبازە شەڕانگێزەكەی لە باشوری سوریا بەبێ ئەوەی هەنگاو بنێت؟، زاراوەیەكی ڕونیش هەیە بۆ وەسفكردنی ئەم سیاسەتەی لە كەناری ڕۆژئاوای فەلەستین هەیە، ئەویش ئاوارەبوونی زۆرەملێی خەڵك و تاوانی جەنگە".

 شای ئوردن ڕونیكردەوە "فراوانخوازییەكانی حكومەتی ئیسرائیل بووەتە هەڕەشەیەكی ناوچەیی و سیاسەتی ئاوارەكردنی زۆرەملێی فەلەستینییەكان لە كەناری ڕۆژئاوا".