شارپرێس:
وەزیری بەرگریی ئەمریکا له‌سه‌ر كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى كۆپته‌ره‌كه‌ى سه‌رۆكى ئێران هاته‌ده‌نگ‌و له‌په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند، "ئه‌مریكا له‌و ڕوداوه زۆر دوره"، ده‌شڵێت:"ئه‌مریكا هیچ ڕۆڵێكى تێیدا نییه".
لوید ئۆستن وەزیری بەرگریی ئەمریکا په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "وڵاته‌كه‌ى بەهیچ شێوەیەک دەستی لەڕوداوی کۆپتەری ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران‌و شاندی یاوەریدا نییەو نه‌ك ته‌نها ده‌ست، به‌ڵكو ئەمریکا هیچ ڕۆڵێکیشی نەبوو لەم ڕوداوەدا".
وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا وەڵامی ئەو تۆمەتانەشی دایەوە كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ئاراسته‌یان ده‌كرێت‌و وتى:"گریمانە ناکەم لەسەرئەوەی چی دەڵێن‌و کێ تاوانبار دەکەن، دەبێت لێکۆڵینەوە بکەن بۆ ئەوەی هۆکاری ڕوداوەکە بزانن، دەکرێت شکستی میکانیکی، هەڵەی فڕۆکەوان، یەکێک لەوبابەتانە بێت، به‌ڵام بۆ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى كۆپته‌ره‌كه زۆر به‌داخه‌وه‌ین".
پێشتریش محەممەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی پێشوی ئێران، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای لەکارەساتی کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرەکە، بەپێشگرتن لەفرۆشتنی فڕۆکەو پارچە یەدەگەکانیان بەئێران، بەبەرپرسیارزانی.
زەریفی لەچاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، یەکێک لەتاوانبارانی سەرەکی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەرەکەی سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمریکایە، سەرەڕای ئەوەی فەرمانی دادگای نێودەوڵەتی، فرۆشتنی فڕۆکەو پارچەکانی بەئێران قەدەغەکردو ڕێگەی نەدا ئێران ئاسانکارییەکانی بۆ فڕۆکەوانی باش کەڵک وەربگرێت.
سەرلەبەیانی دوێنێ دوشەممە، سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران مردنی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران‌و بەرپرسانی دیکەی لەکاتی گەڕانەوەیان لەناوچەی "خودا عەفرین" لەسنوری هاوبەش لەگەڵ ئازەربایجان بەرەو شاری تەبرێز ڕاگەیاندو دواى ڕوداوه‌كه‌ش ڕێبەری باڵاى کۆماری ئیسلامی ئێران پێنج ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاندو داوای‌کرد لەماوەی 50 ڕۆژدا هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوەبچێت.
![](https://images.sharpress.net/root/root/images/13312023_Sharpress.gif)