عەبدوڵا ئۆجالان لەئیمراڵی دیداری لەگەڵ بنەماڵەكەی ئەنجامدا

کوردستان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 424 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ  بنەماڵەی عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیكەی ئیمراڵی حاملی یەڵدرم، عومەر خەیری كۆنار، ئەرگین ئاتابەی، مەحمود یامالاك و زەكی بایهان سەردانی دورگەی ئیمراڵییان كرد و دیداری بنەماڵەییان ئەنجام دا.

لە ڕاگەیەندراوێكدا نووسینگەی یاسایی سەدە دەڵێت، بنەماڵەكان پاش ئەنجامدانی دیدارێكی چەند كاتژمێری، لە دورگەكە گەڕاونەتەوە.

نووسینگەی یاسایی سەدە ڕونیكردەوە، ئەندامانی بنەماڵەی ئۆجالان كە دیدارەكەیان ئەنجام داوە، پێكهاتبوون لە؛ عومەر ئۆجالان، هاڤا ئۆجالان و حاجی ئایدن ئۆجالان..