هێزەكانی حكومەتی یەمەن لە بابولمەندەب پێشڕەوی زیاتر دەكەن

جیهان

48 خولەک پێش ئێستا‌ 169 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

سەرچاوەكانی یەمەن ڕۆژی هەینی بە سكای نیوزیان ڕاگەیاندووە كە دەنگی تەقینەوە لەسنوری بابولمەندەب بیستراوە و شەڕ لە نێوان هێزی حكومی و چەكدارانی حوسی لە ناوچە كەناراوییەكان چڕتر بووەتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە ڕاپۆرتەكان باس لە پێشڕەوی هێزەكانی حكومەتی یەمەن دەكەن.

سەرچاوە سەربازییەكانی یەمەن ڕایانگەیاندووە كە گروپە چەكدارەكانی سەر بە حكومەت لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەكانی وەرگرتنەوەی ئەو ناوچەیە لە دەست حوسییەكان پێشكەوتنیان لە ناوچەكەدا بەدەستهێناوە.

سەرچاوەكان دووپاتیان كردەوە كە پێكدادان لە نێوان هەردوولا لە بابولمەندەب بەردەوامە، بەبێ ئەوەی وردەكاری زیاتر لە بارەی شەڕەكان بخەنەڕوو.