ئەمریكا سزای نوێی بەسەر كەرتی وزەی ئێراندا سەپاند

جیهان

2 کاتژمێر پێش ئێستا‌ 109 جار خوێندراوه‌ته‌وه


شارپرێس:

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا گەمارۆ نوێیەكانی بەسەر ئێراندا ڕاگەیاند كە ١٧ كەشتیی كردە ئامانج كە تۆمەتبارن بە گواستنەوەی نەوتی خاو، بەرهەمە نەوتییەكان و ماددە پترۆكیمیاییەكانی ئێران، ئەمەش لە چوارچێوەی چڕبوونەوەی فشارە ئابورییەكان بۆ سەر تاران.

بەرپرسێكی گەنجینەی ئەمریكا ڕایگەیاند كە خەمڵاندنەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە ئێران تا ٢٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی لەسەر ئەو كەشتیانەیە كە لە دەرەوەی بازنەی گەمارۆی ئەمریكادان.

ئەو بەرپرسە وتی: ئێران ئۆپەراسیۆنەكانی باركردن و داگرتنی لە كەشتییە نەوتهەڵگرەكان ڕاگرتووە لە ئەنجامی گەمارۆكانی ئەمریكا، ئەمەش ئاماژەیە بۆ كاریگەریی ڕێوشوێنەكانی واشنتۆن لەسەر هەناردەكردنی وزەی ئێران.