شارپرێس:
ئەندامانی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە كۆبوونەوە.
شاندی ئیمراڵی دەم پارتی پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار، پارێزەر فایەق ئۆزگور ئەرۆل لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی گشتیی مەهەپە كۆبوونەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەم پارتی، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگای دیموكراتیك بیروڕایان گۆڕیوەتەوە و جەخت لەسەر خێراكردنی هەنگاوە یاساییەكان كراوەتەوە.
هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا، هەڵسەنگاندن بۆ ئێستای پرۆسەكە كراوە و جەخت لەسەر ڕەخساندنی پێویستییەكان بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەكە لە داهاتوودا كراوەتەوە.