سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی شارەزایانی ئێران دەستنیشان كرا

جیهان

21/05/2024‌ 425 جار خوێندراوه‌ته‌وه


ئەمڕۆ سێشەممە (٢١ی ئایاری ٢٠٢٤)، ئەندامانی ئەنجومەنی شارەزایانی ڕێبەریی ئێران مەهدی، مووحیدی كرمانی، پیاوی ئایینی توندئاژۆیان بۆ ماوەی دوو ساڵ وەك سەرۆكی ئەنجومەنەكە هەڵبژارد.

كرمانی تەمەن ٩٣ ساڵ، بە پێی ئەوەی میدیا فەرمییەكانی ئێران بڵاویان كردۆتەوە، ٥٥ دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەری وەرگرتووە، لەگەڵ ئامادەنەبوونی دوو ئەندامی ئەنجوومەنەكە: ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆكی كۆمار و محەممەد عەلی ئەلهاشم كە پێری گیانیان لەدەستدا.

هەروەها كرمانی كە گەورەترینی ئەندامەكانە، ئەبو ئەلقاسم وافی وەك جێگرەكەی هەڵبژێردرا و محەممەد ڕێدا فەلاح تەفتی و محەمەد حوسێن بەیاتی وەك سكرتێری خولی شەشەمی ئەنجومەنی شارەزایان هەڵبژێردران.

بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ، مەهدی كرمانی بۆ ماوەی دوو ساڵ سەرۆكایەتی ئەم ئەنجومەنە وەردەگرێت ‌و ئەم ئەنجومەن رێبەری وڵات هەڵدەبژێرێت و چاودێری كارەكانیان دەكات و 88 ئەندامی هەیە.