یارییەكانی مۆندیال لەروسیا گۆشت برژاندن لەروسیا قەدەغە دەكات

جیهان

11/05/2018‌ 2623 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیژنەی رووبەڕووبوونەوەی ئاگركەوتنە لەروسیا، چەند بڕیارێكی دەركرد، ئەوەش بۆ رێگری لەكەوتنەوەی ئاگر لەو وڵاتە.

لیژنەكە، لەپێناوی ئەوەی لەكاتی بەرێوەچوونی یارییەكانی مۆندیال رێگری لەكەوتنەوەی ئاگر بكات، ئەو بڕیارەی دەركردووە، كە یارییەكان لەمانگی شەشی داهاتوو بەرێوەدەچێت.

بەپێی بڕیارەكان، لەتەواوی شوێنە گشتی‌و گەشتیارییەكان كردنەوەی ئاگر بەمەبەستی برژادنی گۆشت‌و بابەتەكانی تری قەدەغەیە، بەتایەتی ئەو شارانەی یارییەكانی مۆندیالی تێدا بەڕێوەدەچێت.

هەر بەپێی بڕیارەكە بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەكی بەهێز پێكدەهێنن‌و رێگری دەكەن لەو كەسانەی دەیانەوێت بەشێوەی نایاسایی ئاگر بكەنەوە.

هـ ـ ح