شاپرێس:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرایكرد، ئه‌و حزبانه‌ی تۆمه‌تبارن به‌ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریی، فشارێكی زۆر ده‌كه‌نه سه‌ر دادگای فیدراڵی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی كار به‌هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق نه‌كات.
ڕه‌حیم ده‌راجی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "هه‌ندێك فشار له‌نێویشیاندا هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن، له‌ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری دادگای فیدراڵی عێراق كراوه، بۆئه‌وه‌ی كار به‌هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌كه‌ن".
به‌وته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، ئه‌و حزبانه‌ی تۆمه‌تبارن به‌ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریی ده‌یانه‌وێت له‌دانیشتنه‌كه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی دادگای فیدراڵی عێراق كه تایبه‌ته به تانه‌ی لایه‌نه‌كان له‌هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن، دادگای فیدراڵی ئه‌نجامی تانه‌كان له‌سودی ئه‌و لایه‌نانه كۆتایی پێبهێێت.
ڕه‌حیم ده‌راجی پێیوایه "دادگای فیدراڵی عێراق ده‌توانێت به‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌دا سه‌ركه‌وێت كه ده‌نگی هاوڵاتیانی عێراقیان دزیوه".
ڕ . ج