هێشتا ئاشکرا نەبوە کە یانەی یۆڤانتۆس ئاهەنگی ناساندن بۆ کرستیانۆ ئەنجام دەدات یاخود نا

وەرزش

12/07/2018‌ 564 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
میدیا وەرزشییەکان ڕایانگەیاندوە "یۆڤانتۆس ئاهەنگ بۆ ناساندنى رۆناڵدۆ ناکات و تەنیا کۆنفرانسى رۆژنامەنوسى بۆ ئەنجام دەدات".

ڕۆژی پێنج‌شەممە تۆڕى سپۆرت میدیا سێتى ئیتاڵى ڕایگەیاندوە "یانەى یۆڤانتۆس تەنیا لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسى بۆ ناساندنى رۆناڵدۆ دەکات و ئاهەنگى پێشکەشکردنى لە یاریگاى ئەلیانز ستادیۆم لە شارى تۆرینۆ بۆ ئەنجام نادات".

لەلایەکی دیکەشەوە پێشتر رۆژنامەى مارکا ڕایگەیاندوە "یۆڤانتۆس لە یاریگاکەیدا ئاهەنگى گواستنەوەى رۆناڵدۆ ئەنجام دەدات و ٤٠ هەزار هاندەرى یانەکە ئامادەدەبن".


هـ ـ ر