شارپرێس:
ماوریسیۆ ساری ڕاهێنه‌ری نوێی یانه‌ی چێڵسی، وه‌ڵامی گومانه‌كانی ڕۆژنامه‌نوسانی له‌باره‌ی ڕۆیشتنی ویلیان-ی یاریزانی یانه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه دایه‌وه.
ماوه‌یه‌كه ڕۆژنامه‌كان باس له‌ڕۆیشتنی ویلیانی به‌رازیلی‌و یاریزانی چێڵسی بۆ یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌كه‌ن، به‌ڵام ماوریسیۆ ساری ڕاهێنه‌ری چێڵسی ئه‌و بابه‌ته‌ی ڕه‌تكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، ویلیان بۆ وه‌رزی داهاتووش له‌چێڵسی ده‌مێنێته‌وه.
به‌وته‌ی ڕاهێنه‌ری چێڵسی، ویلیان خاوه‌نی توانایه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ره بۆیه بۆ وه‌رزی داهاتوو یانه‌ی بلوز سودی لێده‌بینێت.
پێشتر یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یویست ویلیان بۆ یانه‌كه‌ی بگوازێته‌وه، ئه‌ویش پاش شكستهێنانی به‌رشه‌لۆنه له‌كڕینی ئه‌نتوان گریزمانی یاریزانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید.
ڕ . ج