هەنگاوەكان‌و چۆنییەتی دروستكردنی "پان كەیك" بەرێگەیەكی ئاسان

هەمەڕەنگ

29/07/2018‌ 634 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆزانە خواردنی شیرینی دەتوانێت بڕێكی باش شەكر بەجەستە ببەخشێت لەگەڵ تامێكی خۆش.

یەكێك لەو شیرینیانەی خۆشە، جۆری كێكی "پان كەیك"ە، كە رێگاكانی دروستكردنی زۆر ئاسانە بەم شێوەیەی خوارەوە:
پێكهاتەكان :-
200- g ئارد
350- ml  شیر
2  هێلكەی گەورە , كە دەبێت پێشتر شێوێنرابێت
1  كەوچك زەیتی سەوزەوات, لەگەڵ كەمێك خوێ

دروستكردن :-
1-ئاردەكە بكەرە ناو قاپێكی گەورە و پاشان شیرو هێلكەكەی تێكەڵاو بكە , لەڕێگەی شێواندنەوە گیراوەیەكی كەمێك شلی لێدروست بكە .
2- پاشان ڕۆنەكەی تێكەڵاو بكەو , بەردەوام بە لە تێكدانی 
3-پاشان تاوەیەكی پان بهێنەو بەكەمێك زەیت چەوری بكە بە شێوەیەك، كە هەموو لاكانی بگرێتەوە و تاوەكە گەرم بكە بۆماوەی 1 خولەك بە ئاگرێكی كەمێك زۆر.
4- پاشان كەوچكێك لەگیراوەكە بكەرە ناو تاوەكەوە و هەوڵ بدە بەتەواوی بە تاوەكەدا بڵاوببێتەوە .
5-بۆ ماوەی 30-40 دەقە لە ناو تاوەكەدا بیهێڵەرەوە , دواتر لەڕێگەی چەقۆیەكی شێوە، پان هەڵیبگێڕوە تا دڵنیابیت ڕەنگەكەی بووە بە قاوەییەكی ئاڵتونی , بە هەمان شێوە بۆ دیوەكەی تریش 30-40 دەقەی دەوێت لەسەر ئاگر , وە پاشان ئاگرەكە بكوزێنەرەوە .

6-بەهەر جۆرێك لەجۆرەكان، كە ئارەزوی دەكەیت دەتوانی ڕازاندنەوەی بۆبكەی .

ئامادەكردنی: هێڤار عومەر