شارپرێس:
تۆڕی کۆمەڵایەتی
فەیسبووک یارییەکانی خولی لالیگای ئیسپانی بۆ سێ وەرزی داهاتوو بێبەرامبەر بۆ 8
وڵاتی کیشوەری ئاسیا دەگوازێتەوە.
کۆمپانیای فەیسبووک
لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رێککەوتووە و بڕیارەکە لەم وەرزەدا 2018-2019
کە رۆژی هەینی رکابەرییەکانی دەستپێدەکات دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی
ئیسپانیا لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا رایگەیاند "380 یاریی خولی لالیگای ئیسپانیا
بەشێوەیەکی بێبەرامبەر بۆ 8 وڵاتی باشووری ئاسیا کە پێکهاتوون لە ئەفغانستان،
بەنگلادش، بوتان، هیندستان، نیپال، مالدیڤ، سریلانکا و پاکستان لە رێگەی فەیسبووک
دەگوازرێنەوە".
فیدراسیۆنەکە ئاماژەی بەوەشداوە "یارییەکان لەسەر لاپەرەی فەرمی فیدراسیۆنەکە لەفەیسبووک بەشێوەی
راستەوخۆ دەگوازرێنەوە و لە پەیجی هەموو یانەکانی بەشدار لە خولەکەشدا بەهەمان
شێوەی پەخشدەکرێت".
هـ ـ ر