بۆڵتۆن رێگەی چارەسەری قەیرانی ئابووری توركیا ئاشكرادەكات

جیهان

22/08/2018‌ 2794 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جۆن بۆڵتۆن ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریكا رایگەیاند، توركیا دەتوانێت بەئازادكردنی قەشە ئەمریكییەكە قەیرانی دارایی وڵاتەكەی چارەسەربكات.

جۆن بۆڵتۆن لەمیانی لێدوانێكی راشیگەیاند، توركیا تەنیا بەئازادكردنی قەشە ئاندرۆ برانسن، تەواوی كێشە داراییەكانی چارەسەردەكات‌و دەتوانێت بەها لیرەی توركیش بەرز بكاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، دوو ساڵ دەبێت توركیا ئەو قەشە ئەمرییكییەی دەستگیركردووەو تۆمەتی سیخوڕیكردنی داوەتە پاڵ، كە ئەوە كاردانەوەی واشنتۆنی بەدواوە هاتووەو بەو هۆیەوە چەند سزایەكی خستووەتە ئەنقەرەو بەو هۆیەوە كێشەی دارایی‌و ئابووری بۆ دروستكردووە.

بۆڵتۆن باسی شەوە كردووە، كە توركیا هەڵەیەكی گەورەی كردووە ئەو قەشە ئەمریكییەی دەستگیكردووەو ئەگەر ئازادی نەكات، ئەوە هەڵەی گەورەتر دەكات، چونكە ئەمریكا كاردانەوەی تری دەبێت.

هـ ـ ح