هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشدەكرێت

کوردستان

19/09/2018‌ 1959 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیارەی هەفتەی داهاتوو مووچەی سەرجەم وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەشبكرێت بە خانەنشینانیشەوە.

بەپێی زانیارییەكانی شارپرێس رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی ئایندە مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەت و دەستانە خەرج دەكرێت كە تاوەكو ئێستا دابەشنەكراون.

هاوكات بڕیارە رۆژی سێشەممە مووچەی خانەنشینی پێشمەرگە، و رۆژانی چوار شەممە و پێنجشەممە مووچەی خانەنشینی شارستانی خەرج بكرێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ چوارشەممە 317 ملیار دینار لە بەغداوە رەوانەی هەرێمی كوردستان كرا، كە حكومەتی هەرێم وەكو سەرچاوەی دارایی بۆ دابەشكردنی مووچە پشتی پێدەبەستێت.
ه.م