پارتی داوای وەزارەتێكی سیادی‌و دوو وەزارەتی خزمەتگوزاری لەعەبدولمەهدی دەكات

عیراق

13/10/2018‌ 1980 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكرات چاوی لەوەرگرتنی پۆستی وەزارەتێكی سیادی‌و دوو وەزارەتی خزمەتكوزارییە لەكابینەكەی عادل عەبدولمەهدی، كە بڕیارە بەم نزیكانە رابگەیەنرێت.

بەیار تاهیر پەرلەمانتاری كوردستان، لەفراكسیۆنی پارتی دیموكرات رایگەیاند، پارتەكەی بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردن چاوی لەوەرگرتنی سێ‌ پۆستی وەزیارییە لەكابینەی داهاتوو.

بەیار تاهیر راشیگەیاند، پارتی دیەوێت لەو كابینەیە دوو وەزارەتی خزمەتگوزاری‌و وەزارەتێكی سیادی وەربگرێت، بەبێ‌ ئەوەی ناوی هیچ وەزارەتێك بهێنێت.

هەرچەندە ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ناوی هیچ وەزارەتێكی نەهێناوە، بەڵام بەپێی زانیارییەكان پارتی بەنیازی پۆستی وەزارەتی نەوتە، كە یەكێكە لەوەزارەتە سیادییەكان.

هـ ـ ح