حەیدەر عەبادی لەبارەی داهاتووی سیاسیی خۆیەوە دەدوێت

عیراق

19/10/2018‌ 1465 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر كە نزیكە لەوەی دەست بەرداری پۆستەكەی ببێت لەبارەی داهاتوویی سیاسیی خۆیەوە دەدوێت و دەڵێت، واز لە سیاسەت ناهێنێت و بەردەوامدەبێت لەسەر گەشەپێدانی پرۆژەی هاوپەیمانێتییەكەی.

حەیدەر عەبادی رایگەیاندووە، "گوێ بەوە نادەین لە هەڵبژاردنی پێشووتر و دەرئەنجامەكانی چی ڕوویداوە و بەڵكو سورین لەسەر بەشدارییەكی كارایی سیاسی لە داهاتووی عێراقدا، هەوڵی گەورەكردنی هاوپەیمانی نەسر دەدەین".

حەیدەر عەبادی، سەرۆكی ئەم خولەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دوای پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەست بەرداری پۆستەكەی دەبێت بۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆكی راسپێردراوی حكومەتی عێراق، كە بڕیارە هەفتەی داهاتوو رابگەیەندرێت.
ه.م