یەكەم كاردانەوەی توركیا لەبارەی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران

جیهان

03/11/2018‌ 1441 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
روخسار پەكجان رایگەیاند وەزیری بازرگانی توركیا هەڵوێستی وڵاتەكەی لەبارەی سزاكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران ئاشكرایكرد.

روخسار پەكجان لەبارەی ئەو هەواڵانەی باس لەوە دەكەن، كە توركیا یەكێك دەبێت لەو هەشت وڵاتەی ئەمریكا لەو سزایانەی دەیخاتە سەر ئەو وڵاتانەی لەگەڵ ئێران بازرگانی دەكەن دەیبەخشێت، رایگەیاند "ئێمە وامان دەوێت. رۆژی دووشەممە بۆ هەموومان روون دەبێتەوە".

ئەو بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵ ئاماژەی بەوەشدا، كە قەبارەی بازرگانی وڵاتەكەی لەگەڵ ئێران ساڵی رابردوو ١٠ ملیار و ٦٠٠ ملیۆن دۆلار بووە و لە ماوەی نۆ مانگی ئەمساڵیشدا حەوت ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بووە و ئاماژەی بەوەشدا كە گەمارۆكانی ئەمریكا كاریگەری دەكاتە سەر كەرتەكان. 

پەكجان هەروەها رایگەیاند، توركیا هاوسێی سوریا، عێراق و ئێرانە و ناچارە بەردەوامی بەبازرگانی بدات لەگەڵ هاوسێكانی. 

پەكجان ئاماژەی بەوەدا، كە چاوەڕوانییان لە ئەمریكا ئەوەیە توركیا یەكێك بێت لەو وڵاتانەی لەسزاكانی بیبەخشێت لە میانی ئەو سزایانەی بەسەر ئەو وڵاتانەدا دەیسەپێنێت، كە بازرگانی لەگەڵ ئێران دەكەن‌و راشیگەیاند  "ئێمە رێككەوتننامەی وزەمان هەیە لەگەڵ ئێران. ئەگەر وزە وەریشنەگرین دەبێت پارەكە بدەین. بەهۆی ئەوەی یەدەگی گازی سرووشتیمان نییە و دەبێت هاووڵاتییانمان لە سەرمای زستان بپارێزین. بەپێی هەواڵە بەراییەكان توركیا یەكێكە لەو وڵاتانەی لە سزاكان دەبەخشرێت. ئێمەش ئەوەمان دەوێت. رۆژی دووشەممە بۆ هەموومان روون دەبێتەوە".

هـ ـ ح