پاشماوەی جەنگ.. بەهۆى تەقینەوەى گولـلە هاوەنێکەوە لە سیروان هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

کوردستان

16/11/2018‌ 239 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەهۆى تەقینەوەى گولـلە هاوەنێکەوە لە ناحییەی سیروان گیانی لەدەستدا.

دوا نیوەڕۆى ئەمڕۆ (هەینى ١٦ى تشرینى دووەمى ٢٠١٨) هاووڵاتییەک بەهۆى تەقینەوەى گولـلە هاوەنێکەوە لە ناحیەى سیروان سەربە پارێزگاى هەڵەبجە گیانى لەدەستدا و زیانى ماددیش بەر ماڵەکەى کەوت.


ئەو هاوڵاتییە سەرقاڵى دەرهێنانى "تى ئێن تى" ناو گوللـە هاوەنەکە بووە و لەکاتى دەستکاریکردنیدا پیایدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە.


هێمن حسێن بەڕێوەبەرى ناحیەى سیروان ڕایگەیاندوە "ئەو هاوڵاتییە بە ناوى (محەمەد فائق) لە ماڵەکەى خۆیدا دەستکارى تەقەمەنیی کردووە، بەهۆى تەقینەوەیەوە گیانى لەدەستداوە و زیانیش بەر ماڵەکەى کەوتووە".


هێمن حسێن ئاماژەی بەوەشدا "تەرمى ئەو هاووڵاتییە ڕەوانەى پزیشکى دادى هەڵەبجە کراوە و تیمەکانى بەڵگەى تاوانیش گەیشتوونەتە شوێنى ڕووداوەکە".
هاوڵاتییەکە پیشەى پێشمەرگەیە و تەمەنى ٣٤ ساڵە

هـ ـ ر