ئەحلام وەڵامی پرسیارە بێزاركەرەكەی خانمانی دایەوە

هەمەڕەنگ

06/12/2018‌ 1015 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەحلامی گۆرانبێژی ئیماراتی وەڵامی ئەو پرسیارەی دایەوە، كە بۆ خانمان ئەو پرسیارە بێزاركەرەو وەڵامی نادەنەوە.

ئەحلام ، كە ماوەیەكە بەجەستەیەكی رەشیقەوە دەردەكەوێت، زۆرێك پرسیاری كێشی دەكەن‌و ئەویش لەمیانی لێدوانێكی وەڵامی ئەوەی دایەوە.

ئەحلام دوای ئەوەی پرسیاری ئەوەی كرا، كە نەشتەرگەری بچووكردنەوەی گەدەی كردووە، لەوەڵامدا وتی: بەڵێ‌ نەشتەرگەی كردووەو ئەوەش لەپێناوی كەمكردنەوەی كێشی.

ئەو هونەرمەندە ئیماراتییە راشیگەیاند، كە بەهۆی ئەو نەشتەرگەرییەوە 15 كیلۆی كەمكردووەو لەوەتی نەشتەرگەرییەكەشی كردووە، چەوی‌و شیرنی‌و ئەوانەی لەخۆی قەدەغەكردووە.


ئەوەشی راگەیاندووە، كە ئێستا 80 كلیۆیەو باڵاشی 176 سەنتیمەترەو دەیەوێت جەستەیەكی نمونەیی هەبێت، بۆ ئەوەش بەشێوەی رۆژانە راهێنان‌و وەرزش دەكات.

هـ ـ ح