شارپرێس:
به‌بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیرانی
عێراق، به‌نگین رێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون و شاره‌وانییه‌كان،
به‌شێوه‌یه‌كی كاتیی وه‌زاره‌تی دادی عێراقیش به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئەمڕۆ پێنج‌شەممە به‌پێی
نووسراوێكی فه‌رمیی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، كه واژۆی عادل عه‌بدولمه‌هدی
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقی له‌سه‌ره، به‌نگین رێكانی وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و
نیشته‌جێبوون و شاره‌وانییه‌كانی، راسپاردووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وه‌زاره‌تی داد به‌شێوه‌یه‌كی
كاتی، تاوەکو ئه‌و كاته‌ی به‌ربژێری وه‌زاره‌ته‌كه له په‌رله‌مانی عێراق په‌سند
ده‌كرێت.
لەبارەیەوە به‌نگین
رێكانی هه‌واڵی راسپاردنی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پۆستی وه‌زیری داد سه‌رباری كاره‌كه‌ی
وه‌ك وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوون و شاره‌وانییه‌كان بۆ میدیاکانی
عێراق پشتڕاستكردووەتەوە و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه پۆسته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی
كاتی ده‌بێت.
به‌پێی نووسراوه فه‌رمییه‌كه،
كه به‌رواری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 6-12-2018ـی له‌سه‌ره، عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌پشتبه‌ستن
به‌مادده‌ی 78ـی ده‌ستوور و بڕیارنامه‌ی سه‌رۆككۆمار بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی حكومی،
ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كارهێناوه بۆ پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی
كاتی تاوەکو ئه‌و كاته‌ی به‌ربژێره‌كان له په‌رله‌مانه‌وه په‌سند ده‌كرێن.
هـ ـ ر