ئابڕووچوونێكی سێكسی لەپشت جیابوونەوەكەی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە

هەمەڕەنگ

13/01/2019‌ 3809 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوای چەند سەعاتێك لەبڵاوبوونەوەی هەواڵی جیابوونەوەی دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان‌و دامەزرێنەری كۆمپانیای ئەمازۆن جێف پێزۆس لەهاوسەرەكەی ماكینزی گۆڤارێك وردەكاری ‌و نهێنی جیابوونەوەكەی ئاشكراكرد.

گۆڤاری "زە ناشۆناڵ ئانكوایرر"ی ئەمریكی بڵاویكردەوە، ماوەی چوار مانگە كێشە لەنێوان ئەو دوو هاوسەرە هەیەو كێشەكەش پەیوەندی بەئابڕووچوونێكی سێكسی هەیە.

گۆڤارەكە بڵاویشیكردەوە، كە بیزۆس لەگەڵ كچێك خۆشەویستی بووە ئەوەش بەشێوەیەكی نهێنی ‌و گەشتی لەگەڵ كردووە، ئەوەش بەفڕۆكە تایبەتەكەی، كە بەهای فڕۆكەكە 65 ملیۆن دۆلار بووە.

ئەو گۆڤارە ئاشكراشیكردووە، كە ئەو كچە ناوی لۆرین ساچێزەو لەكەناڵی فۆكس نیوز بێژەر بووە، بەو هۆیەشەوە هاوسەرەكەی داوای جیابوونەوەی كردووە.

جیف بە 137 ملیار دۆلار دەوڵەمەندترین پیاوی جیهانە، كە بەهۆی جیابوونەوەكەی دەبێت نیوەی سامانەكەی بداتە ئەو هاوسەرەی لێی جیابووەتەوە، بەوەش ئەو ژنە دەبێتە دەوڵەمەندترین ژنی جیهان.

بەپێی گۆڤاری "بیزنس ئینسایدر"ی ئەمریكی جیف و ماكنزی بیزوس، لەویلایەتی واشنتۆنی ئەمریكا دەژیان، كە بەپێی یاساكانی ئەو ولایەتی دەبێت هاوسەران (50/50) سامانەكەیان دابەش بكەن دوای جیابوونەوەیان، كە ئەو یاسایە لەنۆ ویلایەتی ئەمریكا جێبەجێدەكرێت.

هەر بەپێی گۆڤارەكە جیف بیزوس دوای هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو ژنە كۆمپانیای ئەمازۆنی دامەزراندووە، بۆیە نیوەی خاوەنداری ئەو كۆمپایایە بۆ ماكنینزی دەگەڕێتەوە.

هـ ـ ح