ئەگەری لەناوچوونی پەپولەی جۆری "پاشایی" لەسەر زەوی هەیە

هەمەڕەنگ

14/01/2019‌ 983 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی زیندەوەرزانی لەزانكۆی كالیفۆرنیا هۆشدارییان لە ئەگەری لەناوچوونی پەپولەی جۆری "پاشایی".

بەپێی توێژینەوەی ئەو زانایانە، لەچاو ساڵی 2017 رێژەی ئەو پەپولانە بە دە هێندە كەمبووەتەوە، كە ئەوەش هۆكاری لەناوچوونی ئەو جۆرە پەپلەیە.

رۆژنامەی دەیلی مەیل ئەنجامی توێژینەوەكەی بڵاوكردووەتەوەو كە رێژەی ئەو جۆرە پەپولەیە بۆ خوار 30 هەزار دابەزیوە، كە بەرێژەی 86% كەمبووەتەوە.

هەروەها توێژینەوەكە باسی لەوە كردووە، بەشێكی لەناوچوونی ئەو پەپولەی پاشایی بەهۆی كۆچكردنیانەوە هەیە، كە هۆكاری كۆچكردن‌و لەناوچوونی پەپولەكان نەزانراوە.

هـ ـ ح