شارپرێس:
وادیاره هانده‌رانی
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی، كه له‌م رۆژانه‌دا زۆر دڵخۆشن به‌و ئاسته
به‌رزه‌ی یانه‌كه‌یان له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌ره نوێیه‌كه‌یاندا، ئۆلی گۆنار
سۆلشایه‌ر پێشكه‌شی ده‌كات، خۆشییه‌كه‌یان ده‌بێته دوو خۆشی.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
راپۆرته رۆژنامه‌ڤانییه‌كان له به‌ریتانیا زۆر باسی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه دێڤید
دیخیای گۆڵپارێزی ئیسپانی نایه‌وێ له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌رده‌وام
بێت، له‌به‌رئه‌وه نایه‌وێ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له
یانه‌كه پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه ئاشكرا ده‌كات و موژده ده‌داته هه‌وادارانی یانه‌ی
شه‌یتانه سووره‌كان.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه
ده‌ڵێت "دیخیا راشكاوانه به به‌رپرسانی مانچێسته‌ر یونایتدی گوتووه ئه‌و
رازییه گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێ بكاته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا مه‌رجێكی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه
كه مووچه‌كه‌ی له 200 هه‌زار پاوه‌ندی هه‌فتانه‌وه بۆ 300 هه‌زار پاوه‌ندی هه‌فتانه
به‌رز بكرێته‌وه".
هـ ـ ر