داخستنی حکومەتی فیدڕاڵی ئەمریکا ٣٠ ڕۆژی تەواوی تێپەڕاند

جیهان

20/01/2019‌ 408 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمرۆ ٣٠ ڕۆژی تەواو بەسەر داخستنی حوکمەتی فیدراڵی ئەمریکادا تێپەڕی و بووە درێژتیرن داخستنی حکومەت لە مێژوودا.

بەهۆی ناکۆکی نێوان ترەمپ کە کاندیدی کۆمارییەکان بوە بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا و ئێستا باڵادەستی وڵاتەکەیە  لەگەڵ دیموکراتەکان لەسەر دروستکردنی دیواری نێوان ئەمریکا و مەکسیک، ماوەی ٣٠ ڕۆژی تەواوە حکومەتی ئەمریکا داخراوە، بەگوتەی شارەزایانی بواری ئابووریش تاوەکو حکومەت بە داخراوی بمێنێتەوە ئەمریکا زیانی ئابووری زۆری بەردەکەوێت، بەجۆرێک لە هەفتەیەکدا زیانی ملیارێک و ٢٠٠  ملیۆن دۆلار بە ئابووری ئەمریکا دەگات.

ترەمپ بۆ دروستکردنی دیواری سەر سنووری نێوان ئەمریکا و مەکسیک داوای ٥.٧ ملیار دۆلاری کرد بەڵام، لەلایەن دیموکراتەکانی ئەو وڵاتە رەتکرایەوە، لە ماوەی ئەم 4 هەفتەیەشدا حکومەتی ئەمریکا نزیکەی ٣.٦  ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە.

٣٠ ڕۆژی تەووە حکومەتی ئەمریکا بەهۆی ناکۆکی نێوان ترەمپ و دیموکراتەکان لەسەر دروستکردنی دیواری سەر سنوور داخراوە. رۆژ دوای رۆژ رێستورانتی زیاتر لە ئەمریکا خۆبەخشانە خواردن بە خۆڕایی دەدەنە کارمەندانی حکومەتی ئەمریکا، کە بەهۆی داخرانی حکومەتەوە بێ مووچە ماونەتەوە. 

دیموکراتەکان ڕایانگەیاندوە "ترەمپ حکومەتی داخستووە، ترەمپیش لە وەڵامدا وتویەتی "دیموکراتەکان هۆکارن لە پشت داخرانی حکومەت. ئابووریناسێکی دیاری ئەمریکا دەڵێت، هەر هەفتەیەک حکومەتی ئەمریکا بەداخراوی بمێنێتەوە، زیانی ملیارێک و 200 ملیۆن دۆلار بە ئابووری ئەمریکا دەگات".

بەوتەی تڕەمپ ئەگەر ماوەیەکی دیکە حکومەت بە داخراوی بمێنێتەوە، زیانی ئابووری زۆر زیاتردەبێت لەو بڕە پارەیەی دیموکرات و کۆمارییەکان لەسەری رێکناکەون.
هـ ـ ر