گرنگترین ئامێرە وەرزشییەكان لەهۆڵەكانی لەشجوانی‌و راهێنان

جیهان

17/02/2019‌ 734 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زۆربەی ئەو ئامێرانەی لەهۆڵەكانی وەرزشكردنن، بۆ بەهێزكردنی چەند ماسولكەیەكی جەستە بەكاردێت، كە چەند جۆرێكیان هەیەو گرنگە بزانرێت، كامیان باشترن.

ئامێری پاڵنانی سنگ، (the chest press machine) ئیش لەسەر سنگ‌و شان دەكات، ئامێری (leg curl machine) بۆ ماسولكەكانی رانە، زۆرجار راهێنانكردن لەسەریان بێزاری بەدوایاندا دێت، بۆیە شارەزایان لەو بارەوە روونكردنەوە دەدەن.

گاگلیاردی، بڕوانامەی ڕاھێنەری كەسی و ڕاھێنەری بەڕێوبردنی كێش هەیە دەڵێت: ئەگەر تۆ كاتت كەمە، ئەوا ھەندێك ئامێر ھەن، كە ڕاھێنان بەماسولكەی (fitness)و لەگەڵ (cardiovascular fitness) دەكەن، كە یارمەتی دڵ و دەمارەكانی خوێن دەدات لەیەك كاتدا گرنگە راهێنانیان لەسەر بكرێت.

 گاگلیاردی دەشڵێت، ڕاكردن و مەلەكردن، سەوڵ لێدان چەند ڕاھێنانێكی ھەوایین، كە گڕ لەدڵ وسییەكانت بەردەدات، ھەروەھا ڕوونیكردەوە، تۆ جووڵە دەكەیت بەھۆی سمت و قاچەكانت بۆ دەستپێكردنی جووڵەی سەوڵ لێدان و پێویستە دڵت چالاك بكەیت بۆ پارێزگاریكردن لە لەش، پاشان قۆڵ، شان‌و بەشداریكردنی پشتت ھەیە، كە ئەمە ڕاھێنانێكی گرنگە.

ھەروەھا گاگلیاردی دەڵێت، جوڵەكردن لەپێشەوەو دواوە دەبێت لەكەمەرەوە بێت نەك بە چەماندنەوەی پشتت.

پاسكیلی ھەوایی (Air bike)
جۆرە پاسكیلێكی جێگیرە، كە جوڵەیەكی ڕاستە و ڕاستی ھەیە، لەگەڵ دەسكی جوڵاو وەك ئامێرێكی شێوە ھێلكەیی، تایەكەی پێشەوەی وەك دروستكردنی پانكەیەكی گەورەی ھەوا وایە، ئەمە ڕاھێنانێكی گرنگترە بۆ سەرجەم بەشەكانی لەش.

ئەو شارەزایە لەبارەی ئەو ئامێرە دەڵێت: بۆ موولوولەكانی خوێن، یاخود خوێنبەرەكانی لەش (cardiovascular fitness دەستدەكەوێت، ھەروەھا ماسولكە سروشتییەكانت چاك دەكاتەوە.

ئامێری سەركەوتن بەسەر پلیكانەدا (stair climbing machine)، ئامێرێكی زۆر گونجاوە بۆ ڕاھێنانە ھەواییەكان و بەشی خوارەوەی لەش.

گاگلیاردی دەڵێت، ماسولكەكانی پێشەوەو پشتەوەی ڕان لەكاتی چالاكی و جوڵەدا گرژ دەبن و خاو دەبنەوە، لە سەركەوتن بەسەر پلیكانەدا، شتێكی گرنگتر دەربارەی ئامێری سەركەوتن بەسەر پلیكانەدا، ئەوەیەكە كە بەرگرییەكی بەھێزتر لەوماسولكەو جوڵانە دروستدەكات كە زۆرجار ڕۆژنە بەكاریدەھێنین.

وەرگێڕان: سان س نیهاد