پاڵەوانانی فیلمی "فرێندز"ی ئەمریكی لەمردن رزگاریان دەبێت

هەمەڕەنگ

18/02/2019‌ 1009 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

رۆژی هەینی ، هەردوو ئەكتەری ئەمەریكی " جینێفەر ئەنیستۆن و كورتنی كۆكس" كە دوو پاڵەوانی درامای بەناوبانگی ئەمەریكی " فریندز"ن لە رووداویكی تێكشكانی فرۆكە رزگاریان بوو .

بەگوێرەی تۆڕی هەواڵیی " فۆكس نیوز" ی ئەمەریكی ، هەردوو ئەكتەری ژنی ئەمەریكی  ئەنیستۆن و كۆكس لەناو فرۆكەیەكی تایبەتدا بوون و ویستوویانە بەرەو "كابۆ سان لۆكاس"  لە مەكسیك بڕۆن ، بەلام فرۆكەكەیان لە فرۆكەخانەی ئۆنتایۆ لە ویلایەتی كالیفۆرنیا ناچار بووە بنیشێتەوە .

بەڕێوەبەرایەتی فرۆكەوانی فیدرالی بۆ پێگەی " تی ئێم زی " گوتوویەتی كە فرۆكەكە لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتیی لۆس ئەنجلۆس هەستاوە ، دەوروبەری سەعات یازدەی پێش نیوەرۆ لەكاتی فڕیندا یەكێك لە تایەكانی لەدەستداوە .

فرۆكەكە تا كاتژمێر دووی دوای نیوەرۆ نەیتوانیوە لە سەكۆی فرۆكەخانەی ئۆنتایۆ  بنیشێتەوە ، چونكە فرۆكەوانەكە ناچار بووە ماوەی چەند كاتژمێرێك  لەئاسمان بسووڕێتەوە ، ئەوەش لەپێناو نیشتنەوەیەكی سەلامەتانەی فرۆكەكە .

راپۆرتەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە جینیفەر بەمەبەستی  گێرانی ئاهەنگی پەنجا ساڵەی لەدایكبوونی خۆی ویستوویەتی بەرەوە كابۆ سان لۆكاس لە مەكسیك بڕوات .



هـ ـ ح