شەڕی ناوەكی چی لەزەوی دەكات؟ لەزستانێكی ئەتۆمییەوە بۆ گەردەلوولێكی ئاگرین

جیهان

02/03/2019‌ 1376 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زیادبوونی گرژیی‌و ئاڵۆزییە نێودەوڵەتییەكان لەنێوان ئەو وڵاتانەی خاوەن چەكی ناوەكین، ترس‌و نیگەرانی ئەوەی درووستكردووە، كە رەنگە ئەگەر ڕەوشەكە بەرەو ئاڵۆزتر بروات بگاتە ئاستی بەریەككەوتن‌و بەكارهێنانی ئەو چەكە ویرانكەرە، بەتایبەت كە هەندێك سەرۆك دەوڵەتی وەك ڤلادیمیر پوتینی سەرۆكی رووسیا، كە هەڕەشەی بەكارهێنانی چەكی كۆكوژی كردبوو .

بەگوێرەی پێگەی جیهانیی "ئەلێرت" ، ئەگەر ئەو چەكە بەكاربهێنرێت تەنەنەت لەسەر ئاستیكی زۆر بچووكیش بێت، ئەوە كارەساتێكی ژینگەیی و مرۆیی جیهانیی لێدەكەویتەوە .

ئەو ترس و نیگەرانییەش كاتێك زیادیكرد، كە لە شوباتی رابردوو، ئەمەریكا رایگەیاند، بەشێوەیەكی كاتی لەڕیكەوتننامەی چەكی ناوەكی مەودا مامناوەند  كشاوەتەوە، روسیاش بەهەمان هەنگاو وەڵامی دایەوە .

پێگەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، كە زانایانی كەشوهەوا  بۆ زانینی ئاستی كاریگەربوونی زەوی بەشەڕی ناوەكی چەند سیناریۆیەكیان داناوە، تێیدا بەو ئەنجامە گەیشتوون، كە هەر تەقینەوەیەكی ناوەكی ناوچەیی دەبێت، بەڵام كاریگەرییەكانی جیهانی دەبێت .

لەو كاریگەرییەش بریتییە لەوەی، كە چینی ئۆزۆن زۆر زەرەرمەند دەبێت، كەشوهەوای زەوی بۆ ماوەی چەندین ساڵ بەشێوەیەكی ناسروشتی زۆر سارد دەبێت ، ئەوەش وادەكات زەرەرێكی زۆر لە بەرهەمی كشتوكاڵی و سامانی ماسیی بدات ، زانایان ئەوەشیان ناو ناوە، برسێتی ناوەكی.

مایكڵ میلەر ، توێژەر لەناوەندی ئەمەریكی بۆ لیكۆڵینەوە لەبەرگە هەوای زەوی دەڵێت: مەترسییەكانی "زستانی ناوەكی" لای خاوەن بڕیارو خەڵكی ئاسایی  زۆر روون نییە یان بەشێوەیەكی خراپ لێی حاڵی بوون.

چەمكی "زستانی ناوەكی" وەك ئاماژەیەك بەكاردەهێنرێت بۆ ئەو هەڵگەرانەوەیەی، كە بەشیوەیەكی كتوپڕ بەسەر كەشوهەوادا دێت  لەكاتی روودانی تەقینەوەی ناوەكی.

شارەزایان مەزەندەی ئەوەیان كردووە، كە كاریگەرییە ناوەكییەكان وادەكات، كە "هەورە قارچكییەكان" واتا دووكەڵی تەقینەوەكە ببێتە هۆی ئەوەی سەدان كیلۆمەتر ببڕێت، ئەوە سەرباری ئەوەی ئەگەر گەرمییە توندەكەی گەیشتە ناوچە پیسەسازیی‌و ئەو شوینانەی چڕی دانیشتوانی زۆرە  ، ئەوا "گەردەلوولێكی ئاگرین"یش لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی
سەرچاوە:  sky news arabia