شارپرێس:
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ناوچه گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ خنكان، تا دێت به‌رزده‌بێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماری ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كانی عێراق، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڕووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دورگه‌ی جه‌زیره‌ی گه‌شتیاری شاری موسڵ خنكان، گه‌یشته 91 كه‌س، كه پێشتر ژماره‌ی قوربانییه‌كان گه‌یشتبووه 80 كه‌س.
ڕووداوه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك هاوڵاتیانی عێراق نیگه‌رانكردوه، داوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌وباره‌یه‌وه ده‌كرێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوای ڕووداوه‌كه گه‌یشته بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره له موسڵ، به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له‌و ڕووداوه.
هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق خاوه‌نی دورگه‌ی گه‌شتیاری جه‌زیره‌یان ده‌ستگیركرد‌و له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
ڕ . ج